ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا
بؤ به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژێكی خه‌مباره
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا پیشاندا كه نزیكه‌ی 52% به‌شدارانی ریفراندۆمه‌كه ده‌نگیان به چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا داوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك والته‌ر شتاینمێر له كۆمێنتێكدا له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی بریتانیا نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وروپا رۆژێكی غه‌مگینه".
ریفراندۆمی به‌ریتانیا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا یان مانه‌وه، به سه‌ركه‌وتنی كه‌مپینی Brexit چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتێ ئه‌وروپا كۆتایی هات.
تا ئێستا 99.7% ده‌نگ ئه‌ژمێردراون كه 51.8% (17,176,077 ده‌نگ) له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌روپا و 48.2% (15,952,701) له‌گه‌ڵ مانه‌وه به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هه‌واڵه‌كانی كه له به‌ریتانیاوه دێن، به راستی به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌یه، هه‌م بۆ ئه‌وروپا و هه‌م بۆ به‌ریتانیا رۆژێكی خه‌مباره".