شازن له دژی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا
بۆ خۆیشی ده‌نگ نادات
K24 – هه‌ولێر
له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی مانه‌وه یان ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، شاژنی به‌ریتانیا له ئێواره‌خوانێكی تایبه‌تیدا پرسیاری مانه‌وه یان ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا له دۆست و كه‌سوكاره‌كانی كردووه.
شاژن پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه: "سێ فاكته‌ری باشم بده‌نێ كه به‌ریتانیا بۆ به‌شێك بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا."
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "زێ سه‌ن" بیۆگرافه‌ری شانشین، رۆبێرت لێیسی رایگه‌یاند شاژن ده‌نگ نادات، به‌ڵام پێم وایه له‌گه‌ڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی ده‌یڤید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا كرد ده‌نگ به مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بده‌ن.