كۆكی به‌م ڕێگایه ده‌توانین له ئیتاڵیا ببه‌ینه‌وه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا كه له قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا به یه‌ك ده‌گه‌ن، كۆكی، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كان شێوازی یاریكردنی تیكی تاكا بۆ تێكشكاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به زه‌روره‌ت ده‌زانێت.
كوكی، یاریزانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه بۆ یاریكردن له یۆرۆ بانگهێشتی ماتادۆره‌كان كراوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ نه‌دراوه، له دیمانه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئێمه خه‌ڵكانێكین تینووی بردنه‌وه و نازناوین، له 3 پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی رابردووش ئه‌م راستیه‌مان سه‌لماندووه كه هه‌میشه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان به‌ربژێرێكی به‌هێزین.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ش به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی سه‌ختی ئیتاڵیا ببڕین، پێویستیمان به شێوازی یاریكردنی (تیكی تاكا)ـیه، چونكه ئێمه به‌م شێوازه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان بردۆته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی 16ـی یۆرۆ، له كات 7:00ـی ئێواره هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.