ژماره‌ی په‌مپه نه‌وتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌می كرده‌وه
دوای سێ هه‌فته له زیادبوونی ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا، جاریكی دیكه به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه ژماره‌یان كه‌م بوویه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای سێ هه‌فته له زیادبوونی ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا، جاریكی دیكه به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه ژماره‌یان كه‌م بوویه‌وه.
كۆمپانیا بیكه‌ر هیوزی بواری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا جارێكیدیكه ئاماژه‌ی به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت كردووه، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 7 په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كار وه‌ستاون، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و بریاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردووش زیاتر له 960 په‌مپی ده‌رهێنان له‌كاره‌كانیان وه‌ستان كه ده‌كاته 18 په‌مپ له هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆرترین ژماره بووه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1988وه.