چوار گه‌وره به‌رپرسی داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆتۆمبێلێكی داعشیان كردووه‌ته ئامانج، كه چوار گه‌وره به‌رپرسی رێكخراوه‌كه تێدابووه و هه‌ر چواریان كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، دوو له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه ناسراونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌ك له به‌سام محمه‌د ئه‌حمه‌د جه‌واری ناسراو به به‌سام سینا، به‌رپرسی ده‌سته‌ی جه‌نگ بووه له ویلایه‌تی موسڵی رێكخراوه‌كه و به‌رپرسی سه‌ربازی بێجی بووه.
هه‌روه‌ها حاته‌م تاڵب حوسێن حه‌مدونی، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به‌شداری له كوشتارگه‌ی بادۆش هه‌بووه خۆی سه‌رپه‌رشتی كوشتنی زۆرێك له دانیشتووانی گونده‌كه‌ی كردووه.
هه‌رچه‌نده دوو به‌رپرسی دیكه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌واندابوونه، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی دیكه ئاشكرا نه‌كراوه و، به‌هۆی بۆردومانه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه و جه‌سته‌یان شێواوه.