هه‌موو پارێزگایه‌كی عێراق حسابی به‌نكی خۆیی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق, ره‌زامه‌ندی داوه به‌وه‌ی حسابی تایبه‌ت به گشت پارێزگاكانی عێراق له به‌نكی ناوه‌ندی بكرێته‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پارێزگاری پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌زامه‌ندی داوه، له‌مه‌ودوا هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌بێت كه تایبه‌ت ده‌بێت به بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌كارخستنی پارێزگاكه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر عه‌بادی رایگه‌یاندبوو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له پارێزگاكان.