لیڤه‌رپوول گرێبه‌ستێكی نوێی راگه‌یاند
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به فه‌رمی یاریزانێكی سه‌نیگالی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه كڕینی (سه‌یدۆ مانی) ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی یانه‌ی ساوسهامپتۆنی راگه‌یاند.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره له‌سه‌ر داخوازی یۆرگن كلوبی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یاریزانه له دوو وه‌رزی رابردووی له پرێمه‌ر لیگ له كۆی 75 یاریی 25 گۆڵی بۆ یانه‌ی ساوسهامپتۆن تۆمار كردووه.
سه‌یدۆ مانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال 36 یاریی كردووه و خاوه‌نی 10 گۆڵیشه و پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی مێتزی فره‌نسی و رێد بول سالزبێرگی وێڵزیش كردووه.