سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ كوردستان24: بۆ پشتیوانی ئۆكرانیا ئێمه یه‌كڕیزین
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا بەر لە دەستپێکی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ، کە بڕیار وایە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لوتکەکەدا بەشداربێت رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لە هەمووکاتێک زیاتر بۆ پشتیوانیكردنی ئۆکرانیا لە رووی سەربازی و سیاسی یەکگرتووترە.
چالس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه كوردستان24 ئاماده‌ی بوو، گوتیشی: "ئێمە تەواو و لە هەموو کاتێک زیاتر لەبارەی پرسی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا یەکگرتووین. ئێستا کاتی یەکگرتووییە. زۆر گرنگە هەوڵەکانمان بۆ پشتیوانیكردنی ئۆکرانیا بە پێدانی پێداویستی سەربازی، لەلایەکی دیکە پشتیوانی سیاسی ئۆکرانیا بکەین. هەروەها دەربارەی دابینکردنی پێداویستی گرنگ بۆ چەند مانگ و هەفتەی داهاتوودا دەکەین".
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، به سه‌ردانێك له ئه‌وروپایه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتر بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی و دابینكردنی هاوكاری زیاتر بۆ وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی رووسیادا.
(24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه، ئۆكرانیا به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.