هێرشكاره‌كه‌ی تراژیدیای فه‌ره‌نسا بناسه
به ره‌گه‌ز تونسییه
K24 – هه‌ولێر
شه‌وی رابردوو هێرشكارێكی هۆڤانه له شاری نیسی فه‌ره‌نسا به بارهه‌ڵگر به‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌وت كه به‌هۆیه‌وه 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند، به‌رپرسانی لۆكالی شاری نیس، ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كه‌یان ئاشكرا كردووه كه هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسییه، به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی تونسه.
هێرشكاره‌كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه، له شاری نیس ده‌ژیا، هه‌ر ئه‌و شاره‌ی كه هێرشه‌كه‌ی تێیدا ئه‌نجامداوه.
هێشتا سه‌باره‌ت به ده‌ست هه‌بوون یان به‌شداریكردنی كه‌سانی تر له‌م هێرشه‌دا هیچ راپۆرتێكی پۆلیس بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه 80 كه‌س كوژراون و 200 كه‌سی تریش برینداربوونه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هێرشكاره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی تاوانه‌كانی یاسای گشتی ناسراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری نیس رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌منی چه‌كێك له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
شاهیدحاڵه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێس رایانگه‌یاند چه‌كداران له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه، كه بارهه‌ڵگره به خێراییه‌كی زۆر له‌ناو شه‌قام به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه كه‌وت كه بۆ سه‌یركردنی یاری ئاگرین له رۆژی باستیك كۆ ببوونه‌وه.