ئه‌میرێكی نزیك له به‌غدادی كوژرا
سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌میرێكی ڕێكخراوی قاعیده كه كه‌سێكی نزیك بووه له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش،له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كوژراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق، وێنه‌ی كه‌سێكیان به كوژراوی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه ئه‌میرێكی ڕێكخراوی "قاعیده" یه له عێراق و ناوی "هاشم جه‌واد نسه‌یف ئه‌لحه‌یالی" یه و كه‌سێكی نزیك بووه له "به‌غدادی" و له گوندێك به ناوی "ئه‌لموخیسه" له پارێزگای دیاله كوژراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی ئاماژه‌ی به چۆنییه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌میره‌ی قاعیده داوه، كه هێزێكی سه‌ر به فیرقه‌ی "5" ی پیاده‌ی عێراقی، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆی له گوندی "ئه‌لمخیسه" له ڕۆژئاوای دیاله كوشتوویانه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ك پێشتر "هاشم حه‌یالی" جێگای متمانه‌ی "ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی" سه‌ركرده‌ی قاعیده بووه له عێراق و به‌رپرسی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه و سه‌رپه‌رشتی په‌لاماردانی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی كردووه و هاوڵاتیانی له گوند و ناوچه‌كانی خۆیان ده‌ركردووه.