كاتژمێری سفر دیاریكرا
ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و شڕگات ده‌ست پێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێری "سفر" بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو قه‌زای "حه‌ویجه و شڕگات" دیاریكراوه و به‌م زووانه ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی ئه‌منی به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند" ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه نزیكبووه‌ته‌وه و كاتژمێری سفر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو قه‌زایه دیاریكراوه، و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له توانایاندا‌یه له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه شه‌ڕ ده‌ست پێبكه‌ن دژی چه‌كدارانی داعش.
له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكراوه‌ته‌وه"یوسف ئه‌لكلابی" گوتوویه‌تی" ئۆپراسیۆنه‌كه به‌م زووانه ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكانی "حه‌ویجه و شڕگات" و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئاگادارن و ده‌زانن كه كاتژمێری "سفر" كه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له كۆكردنه‌وه‌ی هێز و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه.