موئەیەد سەفا بووە پێنجەم یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت

موئەیەد سەفا یاریزانی لاوی یانەی شێروانە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، لەلایەن عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرا.
دوای بانگهێشتکردنی چوار یاریزانی کورد، لەلایەن عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، ئەمجارەیان راهێنەرەکەی شێرەکانی رافیدەین، بڕیاریدا بانگهێشتی لاوە بەهرەمەندەکەی یانەی شێروانە بکات.
دوای بانگهێشتکردنی موئەید سەفا، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەو یاریزانە، لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی لاوانی ئەو وڵاتەوە بکات.