عێراق ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن به فه‌رمی ده‌ناسێت
شاندێكی حووسییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له به‌غدایە
K24 – هه‌ولێر
شاندێكی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری عێراق و به فه‌رمی ناسینی "ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی" كه له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن پێكیان هێناوه، له به‌غدان.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "العالم" ئێرانی، شاندی حووسییه‌كان به‌ناوی نووێنه‌رانی "انصارالله" به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌بدوڵسه‌لام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه كه یه‌كه‌مجار سه‌ردانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
شاندی حووسییه‌كان پاشان سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی لوبنان و ئێران ده‌كه‌ن كه ئامانجی سه‌ره‌كییان به ده‌ستهێنانی پشتگیری ئه‌م سێ وڵاته‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌یه بۆ به فه‌رمی ناسینی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی.
تا ئێستا هیچ وڵاتێك دانپێدان به ره‌واتی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی حووسییه‌كان و عه‌لی ساڵح له یه‌مه‌ن نه‌كردووه كه له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی دانپێدراوی نێوده‌وڵه‌تی عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی پێكێان هێناوه.