ئینگلاند دەیەوێت مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات
هەڵبژاردەی ئینگلاند دوای ئەوەی توانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان تەنها یەک بردنەوە بەدەست بهێنێت، ئەمجارەیان له قۆناخی شازده‌ی یۆرۆ 2024 رووبه‌رووی سلۆڤاكیا سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەم ده‌بێته‌وه. سێ شێرەکان هەرگیز لە مێژوودا نەیانتوانیوە دوو یۆرۆ لەسەر یەک، قۆناغی شازدە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنن.
ئینگلاند له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو به بردنه‌وه‌یه‌ك و دوو به‌رامبه‌ربوون به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م گه‌یشته قۆناخی شازده. سلۆڤاكیاش له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م بوو بردنه‌وه‌یه‌ك و دۆڕانێك و به‌رامبه‌ربوونێكی تۆمار كرد و وه‌كو یه‌كێك له باشترین سێیه‌مه‌كان بلیتی قۆناخی شازده‌ی بڕی.
له‌م یارییه لوك شا‌و ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه یه‌كه‌مین یاریی له یۆرۆی 2024 بكات، هەروەها فیل فۆدینیش دوای له‌دایكبوونی منداڵه نوێیه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه ئینگلاند و دوای دوو رۆژ گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و به‌شداری راهێنانه‌كانی كرد و بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌رده‌سته.
پێش یارییەکە گاریس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلاند رایگەیاند '' له‌م یارییه زۆر پێویستمان به هانده‌رانمان هه‌یه ده‌مه‌وێت وه‌كو گێمی دووه‌می یاریی رابردوو هانمان بده‌ن، هاندانی ئه‌وان رۆحی تیپه‌كه و یاریزانه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و واده‌كات ئێمه شه‌ڕیان بۆ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌یری گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ی سلۆڤینیا بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت به هاندانی هانده‌ران تیپه‌كه چه‌ند پێشكه‌وت، هه‌موومان ده‌زانین كاتێك یارییه‌كان ده‌چنه قۆناخه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان چه‌ند ترسناك ده‌بن، ده‌كرێت له یه‌ك رۆژ هه‌موو شتێك تێكبچێت، باشبوونی ركابه‌ره‌كانمان له‌سه‌ر ئێمه كه‌وتووه پێویسته رێگه نه‌ده‌ین كوالێتی خۆیان ده‌ربخه‌ن، ده‌مانه‌وێت شتێكی زۆر نایاب بكه‌ین به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چینه پێش، زۆر دڵنیام ئه‌گه‌ر بتوانین به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كانی رابردوو سه‌ربكه‌وین له‌م یارییه‌ش سه‌رده‌كه‌وین، له به‌شی سێیه‌می یاریگه كێشه‌مان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، لێدانی كۆتایی بۆ گۆڵ كێشه‌ی ئێمه‌یه هه‌ر بۆیه ته‌نیا دوو گۆڵمان تۆمار كرد ''.
له مێژوودا ئینگلاند و سلۆڤاكیا شه‌ش یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه ئینگلاند پێنج سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و له یه‌ك یارییش به‌رامبه‌ربوون، له دواین سێ یاریی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده سێ راهێنه‌ری جیاواز راهێنه‌رایه‌تی ئینگلاندیان كردووه، ئینگلاند له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به كه‌مترین تۆماركردنی گۆڵ وه‌كو پێشه‌نگ گه‌یشته قۆناخی شازده و ته‌نیا دوو گۆڵیان تۆمار كرد.
سلۆڤاكیا دوای مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2016 سێیه‌مینجاره ده‌گاته قۆناخی شازده‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره، بردنه‌وه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌لجیكا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی مێژووی یۆرۆیه له رووی ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان كه سلۆڤاكیا له ریزبه‌ندی 48 هه‌ڵبژارده‌كانه و به‌لجیكاش له ریزبه‌ندی سێیه‌مه.