فەرمی: مێسی رووبەڕووی عێراق نابێتەوە
دواجار هەموو شتیێک یەکلایی کرایەوە و خاڤیەر ماسکێرانۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئارجێنتینا، لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی بۆ پاڵەوانێتیەکە بڵاوکردەوە و ناوی لیۆنێل مێسی لە لیستەکە نیە.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر لەسەر بەشداری کردن و بەشداری نەکردنی لیۆنێل مێسی لە ئۆڵمپیکی پاریسی 2024 بڵاوکرایەوە، بەڵام دواجار راهێنەری هەڵبژاردەکە هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە و لەسەر داوای خودی مێسی، ئەو یاریزانەی بۆ فەرەنسا بانگهێشت نەکرد.
ماسکێرانۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئارجێنتینا، سێ یاریزانی سەروو تەمەن 23 ساڵ بانگهێشتی ئۆڵمپیکی پاریس کردووە، ئەوانیش بریتین لە رولی گۆڵپارێز و ئۆتامێندی بەرگریکار و هەروەها جولیان ئالڤارێز لە هێلی هێرشبەر.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە کۆمەڵەی دووەمی ئۆڵمپیکی 2024 پاریس، رووبەڕووی هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی عێراق و مەغریب و ئۆکراین دەبێتەوە.