ساڵانە 4 ملیۆن کەس لە ئێرانەوە بە سنووری مێهران دێنە عێراق
K24 - ھەولێر
ساڵانە زیاتر لە 4 ملیۆن زیارەتکەری شیعە لە سنووری مێهرانی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەردانی مەزارگەی ئیمامانی شیعە لە عێراق دەکەن.
محەمەد رەزا مروارید، پارێزگاری ئیلام رایگەیاند زیاتر لە 75% ئەو کەسانەی سەردانی مەزارگەی ئیمامانی شیعە دەکەن سنووری مێهران بۆ هاتوچۆ هەڵدەبژێرن و ساڵانە لە نێوان 3 بۆ 4 ملیۆن کەس لەم سنوورەوە هاتوچۆ دەکەن.
مروارید راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕیار دراوە تەنیا زیارەتکەرانی دانیشتووەی 13 پارێزگای ئێران بۆیان هەیە لەم سنوورەوە هاتوچۆ بکەن.
بە گوتەی پارێزگاری ئیلام، بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان ھەردوو وڵاتدا تا مانگێکی دیکە کۆنسوڵخانەی عێراق لە شاری ئیلام دەکرێتەوە.