توركیا به دیوار سنووره‌كانی باكوور له رۆژئاوای كوردستان جیا ده‌كاته‌وه
911 كیلۆمه‌تر دیوار به به‌رزایی چوار مه‌تر و پانایی دوو مه‌تر دروست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
توركیا به درێژایی 911 كیلۆمه‌تر سنووره‌كانی باكووری كوردستان به دیوارێكێ چوار مه‌تر به‌رز و پانایی دوومه‌تر له رۆژئاوای كوردستان جیا ده‌كاته‌وه.
كه‌نالی سی ئێن ئین تورك به پیشاندانی هه‌ندێ وێنه‌ی دیواره‌كانی دروستكراو باس له‌م بابه‌ته كردووه كه حكومه‌تی توركیا بڕیاری داوه به په‌له "پرۆژه‌ی قه‌ڵغانی سنوور" جێبه‌جی بكات كه تا ئێستا 200 كیلۆمه‌تر له‌كۆی 911 كیلۆمه‌تر دیواری سنوور دروستكردووه، پاش كوده‌تای 15 ته‌موو كاره‌كانی راگیرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر جه‌رابلوس بڕیار دراوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی سنوور به دروستكردنی دیواری بێتۆنی جیا بكرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مساڵ 400 كیلۆمه‌تر دیوار دروست ده‌كرێت و سێسه‌د كیلۆمه‌تری دیكه له‌ماوه‌ی ساڵی ئاینده جێبه‌جێ ده‌كرێت كه چوار مه‌تر به‌رزه و دوو مه‌تریش پانه و له‌سه‌ر دیواره‌كانیشی به تێل داده‌پۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌س نه‌توانێت به‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه باز بدات، بێجگه له‌وه سیسته‌مێكی توندی ئه‌منی و چاودێری هه‌وایی و وشكایی بۆ چاودێریكردنی سنوور داده‌نێت.




