وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاریمان لە موچەی مامۆستایان کردووە
K24 - ھەولێر
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە لێدانی یەکەم زەنگی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ لە قەزای مەخموور لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گۆڕانکاریان لە موچەی مامۆستایان کردووە و هوتیشی رێگە نادەن منداڵانی شەھیدان و پێشمەرگە بێبەش بن لە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.