پەرلەمانتارێک: به‌غدا توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند به‌غدا توانای هه‌یه كێشه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان چاره بكات، چونكه ده‌توانێت قه‌رز و هاوكاری ده‌ره‌كی وه‌ربگرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له پەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاند عێراق توانای چاره‌كردنی كیشه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه، چونكه به ئاسانی قه‌رز و هاوكاری ده‌ره‌كی ده‌ستده‌كه‌وێت.
له باره‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2017ه‌وه رایگه‌یاند، پرۆژه یاسای بودجه‌كه نه بۆ عێراق و نه بۆ هه‌رێمی كوردستان شتێكی نوێی تێدا نییه، به‌ڵكوو رێژه‌ی كورتهینان هه‌ر به‌رزه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه به‌غدا په‌نای بردووەته به‌ر قه‌رزی ده‌ره‌كی زۆر.