پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لیتری بەنزین بۆ ژێر هەزار دینار دابەزێت
سالار محەمەد، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر راگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، پێدانی کەمی نەوتی خاوە بە پاڵاگەوکان.
سێشەممە 7ـی تەممووزی 2026، سالار محەمەد بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە هەردوو پاڵاوگەی کار و لاناز دەدات بۆ هەرهەمهێنانی بەنزین و سووتەمەنییەکانی دیکە، لە بڕە 24%ـی دەبێتە بەنزین و بە سەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی نزخی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە بەنزینخانەکان دابەش بکرێن.
هەروەها رایگەیاند، ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی رۆژانە زیاتر لەو 50 هەزار بەرمیلە، نەوتی خاو بەم دوو پاڵاوگەیە بدات، ئەوا بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو لە بەنزینخانەکان زیاتر دابەش دەکرێت.
سالار محەمەد گوتیشی: ئەو فشارەی لەسەر بەنزینخانەکانی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دروست بووە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینی بازرگانییە لە سەرجەم بەنزینخانەکان، بۆیە شۆفێران بە ناچاری روویان لەو بەنزینخانانە کردووە کە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە بەنزینخانەکان بڕێکی زۆر بەنزینی یەدەگیان بە نرخی بەرز هەیە، تا ساخ کردنەوەی ئەو بەنزینە نرخی لیتری بەنزین بە بەرزی دەمێنێتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا هەفتەیەکی دیکە لیتری بەنزیک بۆ 950 دینار تا 980 دینار دابەزێت.