عه‌بادی دوایین هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هێزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاسانكاری بۆ ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا ده‌كه‌ن، كه له به‌عشیقه جێگیركراون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
هاوكات عه‌بادی سه‌سوڕمانی خۆی له لێدوانی به‌رپرسانی باڵای توركیا راگه‌یاند، كه سووربوونی خۆیان له مانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان له‌ناو خاكی عێراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان رێگه‌ناده‌ن ئه‌و هێزه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵدا بكات.