ململانێی بارسێلۆنا و ریال مهدرید كێشه بۆ ئیسپانیا دروست دهكات
پیكێ بڕیاری وازهێنان له ئیسپانیا دهدات
جیرارد پیکێ بەهۆی درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری دا دوای مۆندیالی ٢٠١٨ بەیەکجاری واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت.
شەوی رابردوو بەهۆی ئەوەی لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئەلبانیا، پیکێ پێچەوانەی یاریزانەکانی دیکە ئاڵای ئیسپانیای لەسەر قۆڵی نەبوو، میدیاکانی مەدرید هێرشێکی توندیان کردە سەر پیکێ و ئەو یاریزانەیان بە ناپاک وەسفکرد، بۆیە دوای یارییەکە پیکێ رایگەیاند دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی ٢٠١٨ واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنێت.
هەروەها پیکێ درێسی سێرخیۆ رامۆسی پیشانی میدیاکان دا و رایگەیاند جگە لە درێسەکەی ئەو، درێسی رامۆسیش ئاڵای لەسەر نەبووە و بە توندی هێرشی کردە سەر میدیا مەدریدییەکان.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی کێشەکەی پیکێ بڵاویکردەوە، درێسە قۆڵ درێژەکان ئاڵایان لەسەر نییە و لە یارییەکەدا پیکێ و رامۆس درێسی قۆڵ درێژیان پۆشیبوو، بەڵام پیکێ بۆ ئاسوودەبوونی خۆی قۆڵەکانی بڕیبوو.
