شه‌ڕی نێوان ترامپ و ژنانی ئه‌مریكا كۆتایی نایه‌ت
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی، دۆناڵد ترامپ ئه‌و ژنانه‌ی كه باس له ده‌ست بۆ بردنی ئه‌و ده‌كه‌ن، به دروستكردنی داستانی ساخته تۆمه‌تبار ده‌كات بۆ زیان گه‌یان به كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی كه دوو ژنی دیكه‌شی هاتنه ریزی ئه‌و ژنانه‌ی كه ترامپ به ده‌ست بۆ بردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تۆمه‌تی نوێ دژی ترامپ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له لایه‌ن ژنێكه‌وه هاته ئاراوه و له ساڵی 2007 روویداوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی له لایه‌ن ژنێكی تر باسكرا كه له سه‌ره‌تای 1990 بووه.
به‌پێی دوایین راپرسی كه له لایه‌ن ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ترامپ سه‌ره‌ڕای كه‌مپینی ژنان دژی ئه‌و، ته‌نیا 7% له پاش هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كانه.
ترامپ به‌شێكی زۆری كاتی خۆی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و ژنانه ته‌رخان ده‌كات.
ژنێك رایگه‌یاند ترامپ ماچی كرد و سنگی گرت و هه‌وڵیدا له‌سه‌ر ته‌خت درێژی بكات، ئه‌و كاته‌ی كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی كار سه‌ردانی كردبوو.
سامه‌ر زیرڤۆس گوتی ترامپ منی له باوه‌ش گرت و هه‌وڵمدا له خۆم دوور بكه‌مه‌وه، پاڵم به سنگییه‌وه نا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وادیه‌ك له‌نێوانماندا هه‌بێت و پێمگوت وا مه‌كه و ئه‌ویش قسه‌ی منی دووباره كرده‌وه و هه‌ستیشی ورووژابوو.
ترامپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تكرده‌وه و گوتی ئه‌و ژنه‌ی نه‌دیوه.
ترامپ له شوێنێكی تر گوتی ژنان له وانه‌یه له پێناو پاره یان سیاسه‌ت بۆ ئه‌و كاره هان درابن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشی به بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بگرن.
ماوه‌یه‌كه ناو به ناو ژنانی ئه‌مریكا له میدیاكانی ئه‌م وڵاته باس له رابردووی خۆیان له‌گه‌ڵ ترامپ ده‌كه‌ن، هه‌موویان باس له ده‌ست بۆ بردنی ترامپ یان ماچكردنیان له‌لایه‌ن ترامپه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو روویانداوه.