به‌ وێنه‌: خه‌ڵكی موسڵ له‌ نێوان دوو كوره‌ی ئاگردا

له‌ سته‌می داعش هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی چاره‌نووسێكی ته‌ماویی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

له‌ هه‌ر چوار لای شاره‌كه‌وه‌ دووكه‌ڵی ره‌ش به‌ری خۆری گرتووه‌، ده‌نگی تۆپ و بۆمبی فڕۆكه‌كان له‌ ناو موسڵ به‌رزتر ده‌بیسترێن،دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ بن سته‌می چه‌كداره‌كانی داعش و بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ خاكی خه‌لافه‌ت،ئیدی به‌ دوای راڕه‌وێكی ئارامدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پریشكی ئاگر و كوره‌ی داگیرساوی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان دوور بكه‌ونه‌وه‌،ئه‌و وێنانه‌ هی به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌‌ به‌ ناو دووكه‌ڵ و خۆڵ و تۆزی هێڵه‌كانی ته‌ماسدا تێپه‌ڕیوون و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانیان خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ بن سێبه‌ری ئاڵای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌ 10/6/2014 وه‌ سوپاكه‌ی له‌ چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌و پارێزگایه‌  هه‌ڵوه‌ری و ئاڵای داعش جێگه‌ی به‌ ئاڵاكه‌ی لێژ كرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی ئارامتر، به‌ڵام هێشتا ‌ له‌ دوو دڵی و ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كدارییه‌كان قوتار نه‌بوون و دوور نییه‌ تۆڵه‌ی دارووخانی سوپا پێش دوو ساڵ زیاتر به‌رۆكی زۆرێك له‌وانیش بگرێته‌وه‌،یان رقی تائیفی و مه‌زهه‌بی قوڵتربێته‌وه‌ و دیسان بكه‌ونه‌وه‌ ژێر سته‌مێكی تر.

ئه‌مه‌ وێنه‌ی هه‌ڵاتووانی ناوچه‌یه‌كه‌ كه‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕێكی گه‌وره‌ تێیدا ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌وانه‌یه‌ دووكه‌ڵی ئه‌و ئاگره‌ بچێته‌ چاوی زۆر كه‌س و لایه‌ن و قه‌ده‌رێكی دیكه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌دا بێت كه‌ بۆ ساڵانێكی دیكه‌ له‌ ناو ئه‌و ته‌م توومانه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌دا بمێننه‌وه‌،چونكه‌ هه‌موو ئه‌جیندا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان له‌ پاش ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ رونتر خۆنمایش ده‌كه‌ن.