داعش پردهكانى مووسڵ بۆمبڕێژ ده‌كات
رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى شاره‌كه‌يان بۆمبڕێژكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كان له مووسڵه‌وه چه‌كدارانى داعش پردهكانى نێوان هه‌ردوو به‌شى راست و چه‌پى مووسڵ و رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى شاره‌كه‌يان بۆمبڕێژكردووه.
زانيارييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرينه‌ى چه‌كدارانى داعش پاشه‌كشێيان كردووه بۆ به‌رى راستى شاره‌كه و له‌وێدا قايمكارييان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك به بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى ئاشكرا بكات ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، داعش سێ هێڵى بۆشهڕكردن دامه‌زراندووه و ده‌يان ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژ كردووه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه بڕياريداوه، ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له منداڵانى بۆمبڕێژكراو بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده بكات.
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌و بڕوايه‌دايه چوار تا شه‌ش هه‌زار چه‌كدارى داعش له مووسڵدان و ده‌يانه‌وێت به‌ره‌نگارى هێزه ئه‌منييه‌كان ببنه‌وه.