به‌رپرسی دارایی داعش به ملیۆنان دۆلاره‌وه بێسه‌روشوێنه
یه‌كێكیان عه‌ره‌به و ئه‌وی دیكه‌ش ئه‌ڵمانی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو مووسڵه‌وه رایگه‌یاندووه، "به‌رپرسی دارایی" داعش و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ژنانه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به چه‌ندین زانیاری و گرنگ به رێكخراوه‌كه و ملیۆنان دۆلاره‌وه بێسه‌روشوێنن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌بو موعته‌ز قه‌حتانی، به‌رپرسی دارایی رێكخراوه‌كه، كه به "دیوان الحسبه" ناوده‌برێت، له‌گه‌ڵ ژنێكی ئه‌ڵمانی، كه سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ژنانه‌یه كه كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌نجامده‌ده‌ن، له رووداوێكی گوماناوی بێسه‌ر و شوێنن، له‌كاتێكدا ئهبوموعتهز به كه‌سێكی نزیك به‌غدادی داده‌نرێت و نهێنییه‌كانی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعشی له‌به‌رده‌ستدا بووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، باسی له‌وه كردووه، رووداوی بێسه‌روشوێن بوونییان پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كراوه، كه ملیۆنان دۆلار و نهێنی زۆر گرنگی رێكخراوه‌كه‌یان له‌لا بووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "سه‌رپه‌رشتیاری كه‌تیبه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كرده‌وه خۆكوژی ئه‌نجامده‌ده‌ن، یه‌كێك بووه له گرنگرترین به‌رپرسه ژنه‌كانی رێكخراوه‌كه و تا ئێستا به ده‌یان كچی ئه‌وروپی هێناوه‌ته ریزی رێكخراوه‌كه".
سه‌رچاوه: سۆمه‌رییه نیوز