دژه تیرۆر ده‌یان خۆكوژی داعش ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراقی ده‌یان خۆكوژی داعش ده‌كوژن، پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ئابلۆقه‌یان دابوو.
میدیاكانی عێراقی رایانگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی گۆگجه‌لی گرت و سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و پێشیگرتنن به راكردنی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، كه ده‌یان خۆكوژی داعشیان له‌م ناوچه‌یه كوشتووه.
له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی گۆگجه‌لی له لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ی تیرۆر و ئه‌منی، زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه له ماڵه‌كانی خۆیاندا مانه‌وه و به‌جێیان نه‌هێشت.