شێرزۆد تێیمیرۆڤ لەگەڵ یانەی زاخۆ گەیشتە رێککەوتن
شێرزۆد تێیمیرۆڤ، هێرشبەری ئوزبەکستانی وەرزی رابردووی هەولێر لەگەڵ یانەی زاخۆ گەیشتە رێککەوتن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، شێرزۆد تێیمیرۆڤ، سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری لە بەشێک لە یانەکانی بەغدا و خوارووی ناوەراستی عێراق پێگەیشتبوو، لە سەرووی هەموویانەوە یانەی گەرمە، بەڵام شێرزۆد بڕیاری دابوو لە عێراق تەنیا یاری بۆ یانەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆیە لە دوای هەولێر بڕیاری دا ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەی زاخۆ تاقی بکاتەوە.
شێرزۆد هاوینی رابردوو بە گرێبەستێک بە بەهای 255 ملیۆن دینار پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد بوو، وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بە درێسی هەولێر لە كۆی 33 یاری، 28 گۆڵ و ئەسیستێكی كرد و لوتکەی گۆڵکارانی خولەکەی گرت.
شێرزۆدی تەمەن 27 ساڵ، پێش ئەوەی لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی هەولێر بكات لە خولی نایابی هۆنگ كۆنگ لە كۆی 52 یاری، 23 گۆڵ و 8 ئەسیستی كرد بوو، لە نێوان ساڵانی 2022 تــا 2023 یاریی بۆ پێرسپۆلیس و پەیكانی ئێرانیش كردووە.
شێرزۆد تێیمیرۆڤ لە لایەن فابیۆ كاناڤارۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئوزبەكستان ناوی لە لیستی سەرەتایی دا هەبوو بۆ بەشداریکردن کە مۆندیالی 2026، بەڵام لە دوایین ساتەکان دوورخرایەوە و دەنگۆی ئەوەش هەبوو بەشێوەی زارەکی لەگەڵ یانەی ئەهلی میسری رێککەوتووە، بەڵام زاخۆ بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو شێرزۆدی کردە سەرنجراکێشترین گرێبەستی مێرکاتوی ئەم هاوینە.