شه‌ڕ رووبدات كێ هه‌واڵگرى رووسيا به‌ڕێوه‌ده‌بات
له سيستمى نوێى به‌رگرى رووسيادا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، وه‌زاره‌تى فرياكه‌وتن، هه‌واڵگرى رووسيا له كاتى روودانى شه‌ڕدا ده‌خرێنه ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى ناوچه سه‌ربازييه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا.
رۆژنامه‌ى ئزڤيستياى رووسيا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مانۆره‌كانى قه‌وقاز-2016 مه‌شقيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان راده‌ستى فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كان بكرێت.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، بنه‌ماى فه‌رمانده‌يى نوێ له كاتى شه‌ڕدا ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى سيستم و ده‌سته‌به‌رى به‌رگرى له ره‌وشى كۆمه‌ڵايه‌تى و وره به‌رزى خه‌ڵك ده‌كات.
پێشتر له حاڵه‌تى شه‌ڕدا هه‌ر وه‌زاره‌تێك كاروبارى خۆى راييده‌كرد، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ته‌نيا رۆڵى هه‌ماهه‌نگيكارى ده‌بينى، به‌ڵام له سيستمى نوێى به‌رگرى رووسيادا وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌رمانده‌يى هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ديكه ده‌كات.