گروپێكی سوننه مه‌زهه‌ب تۆڵه له منداڵان ده‌كه‌نه‌وه
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تباریان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی گروپێكی سوننی مه‌زهه‌بی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقی تۆمه‌تبار ده‌كات به هێرشكردنه سه‌ر منداڵان و پیاوان له‌و ناوچانه‌ی موسڵ كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موڵداسڵدا له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی هۆزی "سهبعاویین" كه له ریزی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیریدا ده‌جه‌نگن،به شێوازی نایاسایی خه‌ڵكی سڤیلیان ده‌ستگیر كردووه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان و به ئاسن لێیانداون و كاره‌بایان لێداون و خستوونیانه‌ته ناو قه‌فه‌سه و به ئۆتۆمبێل به شه‌قامی شاره‌كاندا سوڕاندونیانهتهوه.
رێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" ئه‌و پێشێلكارییانه له گونده‌كانی"ئهلمهكوك" و "تلشهعیر" و "دویزات ته‌حتانی" باشووری رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله ئه‌نجامدراوه كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ناوچه‌كانی كه‌رتی "سهبعاویین" ی سه‌ر به هۆزی سه‌بعاوی.
شایه‌تحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و هۆزه پیاوان و كچانیان ده‌ستگیر كردووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستگیركردنیان له ده‌ستدا بوبێت كه فه‌رمانی گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدابێت.
رێكخراوه‌كه پێشێلكاری دیكه‌شی باسكردووه، له‌وانه گروپێكی دیكه به ناوی "فورسانی جبور" له ناحیه‌ی شوره‌ی باشووری موسڵ،كه به گوته‌ی شایه‌تحاڵێك له بازگه‌یه‌كی ناوچه‌كه گاڵته‌یان پێكردووه و ئازاریان داوه و ده‌ستیان به‌ستووه‌ته‌وه و به به‌رد لێیالنداوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه، به بیانووی ئه‌وه‌ی سه‌ر به داعشه و نوێژی له پشت چه‌كدارانی داعشه‌وه كردووه،تا ئه‌و كاته‌ی سوپای عێراقی یارمه‌تییانداوه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی ئارام.
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه رێكخراوه‌كه‌یان له مه‌یلی شه‌ڕانگێزی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لای ژماره‌یه‌ك له چه‌كداری"حه‌شدی عه‌شائیری" ئاگادار كردووه‌ته‌وه و گوتوویانه،ئێمه له لایه‌ن داعشه‌وه كهسوكارهكانیشمان كوژراوه به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شائیری به شێوه‌یه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاتوون كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی داعشه‌وه نییه و وه‌ك زیندوو كردنه‌وه‌ی دوژمنداری كۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له راپۆرته‌كه‌یدا باسیكردووه،پشتی به لێدوانی به‌رپرسانی ناوچه‌یی و شایه‌تحاڵه‌كان به‌ستووه.