پۆلیسی ئیتاڵیا كۆچبه‌ران ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
به زۆری په‌نجه‌مۆر له كۆچبه‌ران وه‌رده‌گیرێت
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ـ ئه‌منستی، پۆلیسی ئیتاڵیا به ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆچبه‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت شێوازی ئازاردان به‌كار ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری كۆچبه‌ران وه‌ربگرن.
ئه‌منتسی له راپۆرتێكدا، به‌شێك له به‌رپرسیایه‌تی ئه‌م كاره ده‌خاته سه‌ر شانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و داوای گوشار خستنه سه‌ر ئیتاڵیا ده‌كات كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی نایاسایی به‌كار ده‌هێنێت و حاڵه‌تی ئازاردانی كۆچبه‌ران زیاتر كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تی ئاماژه به وه‌رگرتنی وته‌ی 170 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ده‌كات كه 24 یان له لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیا ئازار دراون و 15 كه‌سیان كاره‌بایان لێدراوه و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 16 ساڵییه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌نته‌ری تۆماركردنی ناوی كۆچبه‌ران له وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنان كردۆته‌وه بۆ به ئاسانی گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، به‌ڵام هه‌ندێ له كۆچبه‌ران ئاماده نین ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌تایبه‌تی نایانهه‌وێت په‌نجه‌مۆریان لێ وه‌ربگرێت.