بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلار كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی كه‌مبوونی خستنه‌ڕووی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دۆلار له‌بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، بازرگانێكیش ئاماژه به‌وه ده‌دات ئالوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی دۆلار به بڕی 60 ملیۆن دۆلار كه‌م بووه‌ته‌وه.
كه‌مبوونی خستنه‌ڕووی دۆلار، زۆربوونی خواست له‌سه‌ری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلار به به‌رده‌وامی له به‌رزبوونه‌وه دایه و بازاری دۆلار ناسه‌قامگیر بووه.