ئه‌م كچه روسییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ داعشێك هانی دا بچێته سوریا
K24 – هه‌ولێر
كچه قوتابییه‌كی روسی چیرۆكی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ داعشێك ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌م خۆشه‌ویستییه هانیدا به‌ره‌و سوریا بچێت.
ڤارڤارا كارائولۆڤا Varvara Karaulova له دادگای سه‌ربازی مۆسكۆ رایگه‌یاند چیرۆكی خۆشه‌ویستی پاڵی پێوه نا له سه‌ره‌تای ساڵی 2012 له ماڵ را بكات و به‌ره‌و سوریا بچێت، ئه‌وكاته‌ی قوتابی قوناغی ناوه‌ندی بوو.
گوتیشی كوڕێك به‌ناوی ئیرات ساماتۆڤ له توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فكۆنتاكی" ناسی و هه‌ردووكمان هانده‌ی نادی تۆپی پێی "تسیسكا" بووین.

كوڕه‌كه له سه‌ره‌تادا خۆی به لایه‌نگری ئاینه كۆنه‌كان ناساندووه، به‌تێپه‌ڕبوونی كات هه‌ڵوێسته‌كانی له‌باره‌ی ئیسلام و داعش له‌گه‌ڵ كاراولۆفا باس كردووه.
كچه‌كه ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی ئه‌م كوڕه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز نه‌یدیوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه بووه‌ته گرنگترین شت له ژیانیدا.
كارائولۆڤا له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014 بوو به موسڵمان.
كارائولۆڤا بۆ توركیا را ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سوریا، پاش ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵی پچڕاند، هه‌ر ئه‌و تراژیدییه پاڵی پێوه نا، به رێگه‌ی سكایب شوو به چه‌كدارێكی داعش له سوریا بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك مێرده‌كه‌ی نه‌ده‌ناسی و بۆ دیتنی به‌ره‌و سوریا چوو.

ئەو چەكدارەی داعش، ڤارڤارا پێی وایه ساماتۆڤه
گوتیشی به تێپه‌ڕبوونی كات خۆشم ویست و كوتایی ساڵی خوێندن بوو و ده‌مه‌ویست بۆ شوێنێك گه‌شت بكه‌ت و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌م به‌كار هێنا و به رێگه‌ی سكایپ شووم كرد.
مێرده‌كه‌ی تیكێتی گه‌شت بۆ ئه‌سته‌نبوڵ بۆی كڕی. به‌ڵام كاتێ له توركیا بوو، په‌یامێك له ساماتۆڤی خۆشەویستی پێشووی پێی گه‌یشت، كه ئه‌ویش له ریزه‌كانی داعشه له سوریا، بڕیاری رویشتنی بۆ سوریا بۆ لای ئه‌و گه‌ڕانده‌وه، نه‌ك بۆ لای مێرده‌كه‌ی. هه‌ر وه‌ك ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده له خۆشه‌ویستی ساماتۆف دڵنیاش نه‌بووم. به‌ڵام به به‌رده‌وامی ده‌گریام و نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و چۆن مامه‌ڵه بكه‌م.

كارائولۆڤا له حوزه‌یرانی 2015 له توركیا گیرا، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی روسی هه‌وڵی به‌زاندنی سنوور دا بۆ چوونه ناو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا. پاش گرتنی بۆ روسیا دیپۆرت كرایه‌وه و به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ستبوون به رێكخراوی داعش دادگایی كرا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعش له سوربا بكات و دووباره پلانی راكردنی داڕشت.
كارائولۆڤا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت ساماتۆف په‌یوه‌ندی پێوه كردم و به به‌رده‌وامی نامه‌ی بۆم ده‌نووسی و قووڵایی خۆشه‌ویستی خۆی بۆم دووباره ده‌كرده‌وه.
سەرچاوە: RT
.jpg)

.jpg)
.jpg)



