كۆمپانیایەكی سویسری وەبەرھێنان لە نەوتی ھەرێمی کوردستاندا دەكات

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای گلێن کۆر رایگەیاند ، بڕیارە کاری وەبەرھێنان لەکێڵگە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستاندا بکەین و بۆ ئەم مەبەستەش لە ھەوڵداین بەکۆکردنەوەی بڕی 550 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیای گلێن کۆری سویسری رایگەیاند، کۆمپانیاکەمان لەھەوڵیدایە بۆ ئەوەی پشکی گەورەتر بەدەست بھێنێت و قەبارەی وەبەرھێنانیش لەکەرتی نەوتی ھەرێمی کوردستان فروان بکات.

 ئەمە لەکاتێدایە ژمارەیەک کۆمپانیای ئەوروپی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ھەوڵی بەدەستھێنانی پێشکی زیاترن لە بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی راگەیاند.

گلێن کۆر کۆمپانیایەکە تایبەتە بەکڕینی نەوت لەجیھان پێشتریش مامەڵەی کڕینی نەوتی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھەبووە.