خه‌نجه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كچی سه‌دام ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سیاسه‌تمه‌دار و بازرگانی عێراقی، خه‌میس خه‌نجه‌ر هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ره‌غد سه‌دام حوسێن ره‌ت ده‌كاته‌وه و پیشی وایه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌وانه‌ی دیكه باشتره.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند "پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق" هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش داوای كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ بۆ قوناغی دوای داعش ده‌كات بۆ ئاقلانه بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراو كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گره‌نتی بكات.
خه‌نجه‌ر گوتی عه‌ره‌بی سونه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بوونه‌ته ئامانج و له لایه‌كه‌وه به‌ده‌ست چه‌كوچی داعشه‌وه ده‌ناڵێنن و له لایه‌كی تره‌وه له لایه‌ن ملیشیاكانی تایفی به تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
پێشی وایه پێكهاته‌ی سونه له‌گه‌ڵ داعش هاوسۆز نییه، به‌ڵكو سوپای عێراق تایفییه و چه‌ندین ملیار دۆلار بۆی خه‌رجكرا، به‌ڵام سونه بۆ داعشی به‌جێهێشت كه رووبه‌رووی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌ته‌وه.
باشتر بوونی عه‌بادی له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته كه پێی وایه له دژی پیكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق هیچ پرۆڤاكسیۆنێكی نه‌بووه.
خه‌نجه‌ر به ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ره‌غد یان یان هه‌ر كه‌سێكی تری خێزان سه‌دان گوتی ئه‌و ده‌نگۆیه ته‌نیا بۆ لێدانی سیاسی ئه‌و و هه‌وڵدانێكیشی "تایفییه‌كانه" بۆ بێ متمانه كردنی.