ئه‌مریكا 25 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه زانیاری له‌باره‌ی شوێنی به‌غدادی بدات
پێده‌چێت به‌غدادی له موسڵ یان ناوچه‌كانی نزیكی سنووری سوریا خۆی حه‌شار دابێت
K24- هه‌ولێر
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی پاداشتی دارایی بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی ئەبوبەكر بەغدادی زیاتر لە دوو بەرامبەر زیاد دەكات و بۆ 25 ملیۆن دۆلار بەرز دەكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشتر لە مانگی تشرینی یەكەمی 2011، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری لە بارەی شوێنی بەغدادی تەرخان كردبوو كە یارمەتی گرتن یان كوشتنی بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بێ ئەوەی ھۆكارەكەی ئاشكرا بكات، ئەم بڕە پاداشتە بۆ 25 ملیۆن دۆلار بەرز كرده‌وه.
ئەم ھەنگاوەی ئەمریكا ھاوكاتە لەگەڵ ھێواشتر بوونی پێشڕەوی ھێزە عێراقییەكان لە بەری چەپی موسڵ، كە تا ئێستا زۆربەی ھەرە زۆری گەڕەكەكانی رۆژھەڵاتی شارەكەیان كۆنترۆڵ كردووە.
چەندین جار ھەواڵی كوژران و برینداربوونی بەغدادی بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌م هه‌واڵانه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان پێده‌چێت به‌غدادی له موسڵ یان ناوچه‌كانی نزیكی سنووری سوریا خۆی حه‌شار دابێت، دوو ساڵ پاش ئه‌وه‌ی به ئاشكرا خه‌لافه‌تی خۆی له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سوریا راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به فه‌رمانی عه‌بادی و به‌شداری هێزه عێراقی و كوردستانییه‌كان و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا هیچ ئاسۆیه‌كی رۆن نابینرێت بۆ دیاریكردنی كاتی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی موسڵ.