سه‌رۆكی فلیپین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی "سه‌یر" له به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
"له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه دوودڵ نابم"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فلیپین، هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسه حكوومییه گه‌نده‌ڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له فڕۆكه ههڵتاندهدهمه خواره‌وه" ئه‌گه‌ر بێت و گه‌نده‌ڵی دووباره‌وه بكه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دوودڵ نابێت.
رۆدریگۆ دۆتێرتی، سه‌رۆكی فلیپین، كه به‌وه ناسراوه زوو هه‌ڵده‌چێت، له وتارێكدا بۆ قوربانییانی رووداوه سرووشتییه‌كان و گێژه‌ڵووكه له وڵاته‌كه‌یدا، گوتی: "ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵ بووی، له هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه له‌سه‌ر مانێلای پایته‌خت ههڵتدهدهمه خواره‌وه، پێشتریش جارێك ئه‌و كاره‌م كردووه، بۆچی جارێكی دیكه دووباره‌ی نه‌كه‌مه‌وه؟".
هه‌رچه‌نده رووداوی خستنهخوارهوهكه روون نه‌كراوه‌ته‌وه، كه پێشتر ئه‌نجامیداوه، به‌ڵام ئارنیستۆ ئهبیلا، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكی فلیپین رایگه‌یاند، ره‌نگه ئه‌و رووداوه راسته‌قینه نه‌بێت و رووی نه‌دابێت.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی دۆتێرتی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له دانپێدانان له كوشتنی چه‌ند كه‌سێك، كاتێك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاری دافاو بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ندێك كه‌سی به مۆتۆرسیكل كوشتووه.