ئه‌نجامدانی ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بابه‌تی گه‌رمی میدیا‌كانی رووسیایه
میدیا‌كانی رووسیا گرنگیه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
K24 – مۆسكۆ:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دواین لێدوانی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ رای میلله‌ت و ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرده‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ی بارزانی جگه له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا، هاوكات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و میدیا جیهانیه‌كان دروستكرد.
- رۆژنامه‌ی پراڤده، كه به نێوبانگترین و پرخوێنه‌رترین رۆژنامه‌ی رووسیایه، نوسیویه‌تی : راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی وه به‌پاڵپشتی هه‌ردوو پارته‌كه، به‌هۆی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك چۆته بواری كردارییه‌وه. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی : پارته كوردییه‌كان له‌ئێستادا گفتوگۆی چر و پڕ ده‌كه‌ن له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
پراڤده دیمانه‌یه‌كی نوسه‌ری رووس دمیتری نێرسێسه‌ڤی بڵاوكردۆته‌وه، كه چه‌ندین راگه‌یاندنی رووسی و جیهانی وه‌ك هه‌وال گرنگیان پێداوه. له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان دمیتری نێرسێسه‌ڤ وتویه‌تی: له كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه بكه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان – كوردستان. كه ته‌نها له باكوری عێراق وا بڕیاره له پایزی ٢٠١٧ ئه‌م ریفراندۆمه ئه‌نجام بدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- ئاژانسی رییا نۆڤستیش كه یه‌كێكه له ئاژانسه كاریگه‌ره‌كانی رووسیا نوسیویه‌تی: كوردستانی عێراق چاوه‌ڕوانی ناردنی چاودێره‌كانه له رووسیای فیدراله‌وه بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی : پارته كوردییه‌كان له‌ئێستادا له گفتوگۆی چر و پڕ دان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
- تاسی رووسی دیمانه‌یه‌كی خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیمی نوێنه‌ری پ.د.ك له رووسیا بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات، له دیمانه‌كه‌دا هاتووه: كوردستان ده‌خوازێت له ژێر رۆشنایی ده‌ستوری عێراق ریفراندۆم ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دان به ئه‌نجامه‌كانیدا بنێن. پاشان تاس ئه‌وه به بیر خوێنه‌رانی ده‌هێنێته‌وه و نوسیویه‌تی: له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی كرده‌وه كه ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پشتگیری خۆیان بۆ قسه‌كانی بارزانی راگه‌یاند.
- هه‌ر له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمه‌وه وێب سایتی MKRU نوسیویه‌تی: له مانگی 10 یا 11 ی ئه‌مساڵ ریفراندۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ئه‌م پرۆسه‌یه له ژێر چاودێری یوئێن و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- سپوتنیكی رووسیش له‌باره‌ی ریفراندۆم و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێی كوردستان نوسیویه‌تی: عێراق و توركیا دوو وڵاتن كه به‌رهه‌ڵستی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه چاوه‌ڕوانی ده‌وێ.
- وێب سایتی ئوتره له باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له رابردوو به مانشێتی فاكته‌ری كوردی: كێشه‌ی درێژخایه‌نی جیهان نوسیویه‌تی: ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه، ده‌مێكه خاوه‌نی سه‌رۆك و دام و ده‌زگای میرییه، سه‌رۆكی كوردستان له 2014 رایگه‌یاند: كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام هاتنی داعش پرۆسه‌كه‌ی دواخست.
- وێب سایتی ئاژانسی فیدرالی هه‌والی رووسیش نوسیویه‌تی: رووسیا تائێستا داواكاری كورده‌كانی عێراقی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ره‌وانه‌كردنی چاودێره‌كانی بۆ ریفراندۆم.
- ژورنالیستیكایه پراڤدا به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: كوردستانی عێراق، هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
- وێب سایتی پان ئه‌رمینه‌یه‌ن به‌شی زمانی رووسی نوسیویه‌تی: سه‌رۆكی كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی له ئازاری 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌م ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
جگه له‌م راگه‌یاندنانه، چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆینی وه‌ك ره‌شیه‌ن توده‌ی ، پێرڤی كه‌نال، رێن تێڤێ، رووسیا 24, له هه‌وال و راپۆرته‌كانیاندا به بایه‌خێكی زۆره‌وه چاویان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی باشوری كوردستانه و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ بینه‌رانیان ده‌گوازنه‌وه، له ئێستاشدا چه‌ندین تیمی راگه‌یاندنی رووسی سه‌رقاڵی كاركردنن له كوردستان.
هه‌ندێ لینكی راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا و جیهانی له‌باره‌ی ریفراندۆم :
- لینكی رۆژنامه‌ی پراڤده كه دیمانه‌كه‌ی دمیتری نێرسێسه‌ڤ تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه
https://www.pravda.ru/world/13-05-2017/1333782-kurdistan-0/
- لینكی وێب سایتی رییانۆڤستی رووسی.
https://ria.ru/world/20170512/1494155536.html
- لینكی وێب سایتی نۆڤستی رو
- لینكی تاسی رووسی
https://ria.ru/world/20170512/1494155536.html
- لینكی وێب سایتی ئاژانسی فیدرالی هه‌والی رووسی
- لینكی وێب سایتی ئه‌لمه‌نار به‌شیی ئینگلیزی.
http://english.almanar.com.lb/261270
- لینكی وێب سایتی ABC Gazetesi توركی .
http://www.abcgazetesi.com/barzaninin-temsilcisi-istedik-dedi-rusya-yalanladi-53150h.htm
- لینكی وێب سایتی birgun .
- لینكی وێب سایتی mundo.sputniknews
https://mundo.sputniknews.com/politica/201705121069105724-oriente-proximo-politica-bagdad-kurdistan/
- لینكی وێب سایتی سپوتنیكی به‌رازیلی.
- لینكی وێب سایتی Energianew.
- لینكی وێب سایتی ئه‌رمینیا پرێس به‌شی زمانی رووسی.
https://armenpress.am/rus/news/890377/referendum-o-nezavisimosti-irakskogo-kurdistana-mozhet.html
- لینكی وێب سایتی پان ئه‌رمینیه‌ن به‌شی زمانی رووسی.