مێسی پێش ئەوەی بچێتە مانگی هەنگوینی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ دەکاتەوە
لەگەڵ باوکی دەچێتە بارسێلۆنا
K24- هەولێر
لیۆنێل مێسی پێش ئەوەی دەست بە مانگی هەنگوینی بکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ دەکاتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی مێسی رۆژی هەینی لە رۆزاریۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری گێڕا، ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ خۆرخێی باوکی گەشتی بارسێلۆنا دەکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ دەکاتەوە، ئینجا لەگەڵ ئانتۆنێلای هاوسەری بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی گەشتی دوورگەکانی کاریبی دەکات.
پێشتر راگەیاندرابوو مێسی 30 ساڵان رۆژی 15ی یۆلیۆ گرێبسەتەکەی درێژ دەکاتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە لیۆ لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو تاکو هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ دەکاتەوە
