مێسی وڵاتێكی عه‌ره‌بی بۆ مانگی هه‌نگوێنی ده‌ستنیشان ده‌كات
ده‌چێته ئه‌و وڵاته‌ی كه كریستیانۆ زۆر پێی سه‌رسامه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا ئه‌نجامدا، بڕیاریداوه بۆ مانگی هه‌نگوینی روو له وڵاتێكی عه‌ره‌بی بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Peopleـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی بۆ به‌سه‌ر بردنی مانگی هه‌نگوینی شاری (مه‌راكیش)ـی پایته‌ختی مه‌غریبی ده‌ستنیشان كردووه كه به پایته‌ختی دارخورما ناسراوه، ئه‌و شوێنه‌ی كه كریستیانۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ریال مه‌درید زۆربه‌ی پشووه‌كانی تێدا به‌سه‌ر ده‌بات.
هه‌ینی رابردوو مێسی له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا رۆكۆزای هاوڕێی، مه‌راسیمی ماره‌بڕینی به فه‌رمی ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بوونی 10 یاریزانی ئێستا و پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا كه پێكهاتبوون له (كارلێس پیۆڵ، چاڤی هێرناندێز، ماسكیرانۆ، سوارێز، نێیمار، جیراردپیكێ كه هاوشانی شاكیرای خێزانی و گۆرانیبێژی كۆلۆمبی.
مێسی زیاتر له 260 كه‌سی دیكه‌ی له هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی بانگهێشتی مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد بوو كه له نێویاندا دوو یاریزانی پرێمه‌رلیگ (فابریگاس و ئه‌گوێرۆ) هاوشانی هاوسه‌ره‌كانیان ئاماده بوون.
مێسی و ئانتۆنێلا له وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و سۆزدارییان له نێواندا هه‌یه، ئێستا خاوه‌نی دوو كوڕن، تیاگۆ ته‌مه‌نی 4 ساڵه و ماتیۆ 21 مانگه.
.jpg)