سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستگیرکرا
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستگیرکرا
K24- هەولێر
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی مەدرید بە بڕیاری دادگە ئانخێل ماریا ڤیاری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای دەستگیرکرد، کە ڤیاری 67 ساڵان لەلایەن دادگەوە بە گەندەڵیکردن لە داهاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە تۆمەتبارە و تۆمەتی ئەوەشت خراوەتە پاڵ، لە دوایین هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گەندەڵی کردبێت.
جگە لە ڤیار، گۆکاری کوڕی و بەرپرسێکی دیکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە تۆمەتی یاریکردن بە ئەنجمای یارییەکانەوە دەستگیرکراون و دەچنە بەردەم دادگە.
ئانخێل ماریا ڤیار یاریزانی ئاتلێتیک بلباو بووە و لەوەتەی 1988 سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات.