سەرۆکی کۆریای باکوور هاندەری مانچێستەر یونایتدە
سەرۆکی کۆریای باکوور هاندەری مانچێستەر یونایتدە
K24- هەولێر
سەرۆکی کۆریای باکوور هاندەرای مانچێستەر یونایتدە، بەڵام ئامادە نییە خۆی بە هیچ یاریزانێکی ئەو یانە ئینگلیزییە بەراورد بکات.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لەسەر زاری ئەنتۆنیۆ رازی، سیناتۆری ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کیم جۆنگ، سەرۆکی کۆریای باکوور هاندەرێکی سەرسەختی مانچێستەر یونایتدە و پێیوایە لە داهاتووێکی نزیکدا یاریزانانی کۆریای باکوور دەتوانن لە ریزی یانەکانی پرێمەرلیگ یاریی بکەن.
رۆژنامە بەریتانییەکە وەکو گاڵتەیەک دووری یانەکانی چێڵسی، ئارسێناڵ و لیڤەرپوول بە میل لە کۆریای باکوورەوە بڵاوکردووەتەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو مووشەکە کیشوەربڕەی کە ماوەیەک لەمەوبەر کۆریای باکوور تاقیکردەوە و رۆژنامەکە بە گاڵتەوە نووسیویەتی 'ئەگەر کیم بیەوێت لەوانەیە رکابەرەکانی شەیتانە سوورەکان تەخت بکات'.
پێشتر وابڵاوکرابووەوە کیم یۆنگ هاندەری یانەی کالیاری ئیتاڵییە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سۆنگ هانی یاریزانی کۆری لەو یانە ئیتاڵییە یاریی دەکات.
