گواردیۆلا بۆ یه‌كه‌مجار شتێكی سه‌یر له باره‌ی نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
به ڤیدیۆ...پێش ده‌ستپێكی هه‌ر یارییه‌ك ده‌بێت یاریزانه‌كان گوێ له‌م گۆرانییه بگرن
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه تاكه یانه‌ی ئینگلیزییه كه هیچ یارییه‌كی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان نه‌دۆڕاندووه و به‌بێ ركابه‌ر پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه، راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كهی یانه‌ی سیتیزین نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ گۆرانییه‌ك ئاشكرا ده‌كات.
لەسەر بڕیاری گواردیۆلا، پێش هەموو یارییەکی مانچێستەر سیتی دەبێت ئەم گۆرانییە لە ژووری جلگۆڕین و تونێلی یاریگەی ئیتیحاد لێبدرێت، ئەم گۆرانییەی گروپی بەناوبانگی ئۆسایس بووەتە نهێنی سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.
گۆرانی کەمپەین سوپەرنۆڤا کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی نۆیل و لیام گالاهەر دادەنرێت، نهێنیی ئاستبەرزیی ئەم وەرزەی یاریزانەکانی من سیتییە، چونکە لەسەر داوای گواردیۆلا پێش هەموو یارییەکیان دەبێت یاریزانانی سیتیزنس گوێ لەم گۆرانییە رۆکەی ئۆسایس بگرن، کە لەلایەن دوو برایەکەی گالاهەر گوتراوە و نۆیل و لیام لە بەناوبانگترین ئەو گۆرانیبێژانەن کە هاندەری مانچێستەر سیتین.
جگە لە گۆرانی کەمپەین سوپەرنۆڤا، گواردیۆلا گۆرانییەکانی دیکەی گروپی ئۆسایس بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی پێش یارییەکان لە رووی دەروونییەوە یاریزانەکانی بۆ یارییەکان ئامادە بکات، کە تاکو ئێستا سیتیزنس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە هیچ یارییەک تووسی شکست نەبووە و بە جیاوازیی 8 خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگ دێت و سەرکەوتنیشی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکردووە.
گواردیۆلا پێش یاریی ئارسێناڵ داوای لە سەرپەرشتیارانی یاریگەی ئیتیحاد کرد بوو گۆرانی (دۆنت لووک باک ئین ئەنگەر) لە ژووری جلگۆڕین و تونێلی پێشوو ژووری یاریزانانی مان سیتی لێبدەن، کە مان سیتی سەرکەوتنی لە یارییەکە بەدەستهێنا.
رۆژنامەکانی بەریتانیا گۆرانییە رۆکەکانی باندی ئۆسایس بە بەشێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی تیپەکەی گواردیۆلا دەزانن و پێیانوایە ئەم گۆرانیانەی نۆیل و لیام دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکانی مان سیتی پێش ئەوەی بچنە سەر لاکێشەی سەوز، لە رووی دەروونییەوە هیچ پەستانێکیان لەسەر نەبێت و یارییەکان وەکو شانۆیەکی لێ بێت بۆ ئەوان.