بەوێنە.. مێسی راهێنانەکانی ئارجێنتینای بەجێهێشت

بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر نەیجیریا ناکات

K24- هەولێر

لیۆنێل مێسی شاندی هەڵبژاردەی ئارجێنتینای بەجێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا و ئامادەی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی نابێت.

دوای ئەوەی مێسی بەشداریی یاریی دۆستانەی دوێنێ شەممەی ئارجێنتینای لە بەرامبەر رووسیا کرد و تانگۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، مێسی لە رووسیاوە بەرەو بارسێلۆنا گەڕایەوە و لەلایەن خۆرخێ سامپاولی و بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتیناوە مۆڵەتی پێدراوە بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر ئارجێنتینا نەکات، کە وابڕیارە رۆژی سێشەممە کاتژمێر 19:30 ئارجێنتینا رووبەڕووی نەیجیریا ببێتەوە.

مێسی شەوی رابردوو گەیشتەوە بارسێلۆنا و ئامادەکاریی بۆ یاریی داهاتووی بلاوگرانا لە بەرامبەر لیگانێس دەکات.

ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا
ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا
ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا
ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا
ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا
ساتی گەیشتنەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا