رووداوەكانی مین 8 قوربانی لێكەوتووەتەوە
پاشماوەكانی جەنگ بوونەتە ھەڕەشە بۆ خەڵكی كوردستان
K24 - سۆران
به هۆی بوونی رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی مین رێژكراو، وه‌ك پاشماوه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق- ئێران ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی له باشووری كوردستان به‌رمین ده‌كه‌ون، به‌گوێره‌ی ئاماری ده‌زگای گشتی كاروباری مین- هه‌ولێر، لە ماوەی ساڵێكدا 8 ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی و به به‌راورد به ساڵی رابردووش ئه‌مساڵ ژماره‌ی به‌ركه‌وتووه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی كه‌مبووەته‌وه.