وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان دەستنیشانکرا

13 یانە بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش دەکرێن

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یانە پلە یەکەکان بڕیاری دا رۆژی 16ی یەنایەری ساڵی نوێ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێبکات.

ئەمڕۆ شەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری یانە پلە یەکەکان، سەرەتا بڕیاردرا رۆژی 25ی مانگی داهاتوو خولی پلە یەک دەستپێبکات، بەڵام یانەکان داوایان کرد کاتی زیاتریان پێبدرێت و رۆژی 16ی یەنایەریان دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی وەرزی نوێی خولەکە بە بەشداریی 13 یانە دەستپێبکات.

یانەی سلێمانی بەهۆی بەشداریی نەکردنی لە خولەکە بڕیاردرا دابەزێنرێتە ریزی یانە پلە دووەکان و یانەکانی (سەورە، خاک، ئاڵتۆن کۆپری، سۆلاڤ) لە کەرکووک بەهۆی دۆخی ئێستای کەرکووک بەشداریی خولەکە ناکەن، بەمەش ژمارەی یانەکان لە 18 یانەوە بۆ 13 یانە کەمبوونەوە و بڕیاردرا بەگوێرەی جوگرافیا یانەکان بەسەر هەردوو کۆمەڵە دابەش بکرێن، دوو یانە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەردەکەون و یانەیەکیش هاوشانی سلێمانی دادەبەزێتە ریزی یانە پلە دووەکان.

کۆمەڵەی دووەم: ئاشتی، شەهیدان، پێشمەرگەی سلێمانی، سەید سادق، هەڵەبجەی شەهید، کفری، دەربەندیخان)

کۆمەڵەی یەکەم: (دهۆک، کۆیە، گارە، سۆران، ئاکرێ، هەڵۆ)

خشتەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم
خشتەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم
خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم
خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم