کەی دێمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا دەست بە یاریکردن دەکاتەوە؟

بارسێلۆنا وادەی گەڕانەوەی دێمبلی بۆ یاریکردن ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر

بارسێلۆنا بەفەرمی وادەی گەڕانەوەی عوسمان دێمبلی بۆ یاریکردن راگەیاند.
بارسێلۆنا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشکرایکردووە، دێمبلی رۆژی7ی مانگی داهاتوو بەرامبەر لیڤانتی جارێکی دیکە بەشداریی یارییەکانی بلاوگرانا دەکاتەوە، کە بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و لەوەتەی مانگی سێپتێمبەرەوە زیاتر لە سێ مانگە لە یارییەکانی بارسا دوورکەوتووەتەوە.
گەرچی دێمبلی نزیکەی دوو هەفتەیە دەستی بە راهێنان کردووەتەوە، بەڵام ڤالڤێردی رەتیکردەوە لە یاریکردن بە دێمبلی پەلە بکات و لە کلاسیکۆ بانگهێشتی یارییەکەی نەکرد، پێشبینیش دەکرێت لە یارییەکەی لیڤانتی هێرشبەرە فڕەنسییەکە چەند خولەکێکی کەم یاریی بکات و لە چەند یارییەک وەکو یاریزانی یەدەگ بەشدار بێت تاکو بە تەواوەتی مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی لەسەر نامێنێت.

هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا
هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا