بارسێلۆنا گلەیی لە سیستەمی ڤار هەیە

بارسێلۆنا گومانی لە گۆڵی یەکەمی لیگانێس هەیە

بارسێلۆنا گلەیی لە سیستەمی ڤار هەیە و کەناڵی ئیسپانی بە وێنە دەیسەڵمێنێت گۆڵی یەکەمی لیگانێس بەرامبەر بارسێلۆنا ئۆفسای بووە.

بەرنامەی El Chiringuitoی بەناوبانگی ئیسپانی دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیگانێس کە بارسا 2-1 دۆڕا، رایگەیاند گۆڵی یەکەمی لیگانێس ئۆفساید بوو، جۆناتان سێلڤا 16 سانتیم لە ژوورەوە بوو، کەچی سیستەمی ڤار نەیتوانی ئەو هەڵەیەی ناوبژیوان راست بکاتەوە و نەبیل ئەلزەهر گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ لیگانێس کرد و دواتریش لە رێگای ئۆسکار رۆدریگێز گۆڵی بردنەوەیان کرد.

پێشتر لە یاریی بەرامبەر جیرۆناش، ناوبژیوانی یارییەکە بە پشتبەستن بە سیستەمی ڤار کارتی سووری بەڕووی کلیمێنت لێنگلێتدا بەرزکردەوە، لە کاتێکدا یاریزانانی بارسێلۆنا پێیانوابوو بە هیچ شێوەیەک ئەو بەرگریکارە شایستەی کارتی سوور نەبوو.

رووداوکەی جۆناتان سیلڤا
رووداوکەی جۆناتان سیلڤا