لە وەرزی داهاتووەوە بەفەرمی ڤار لە چامپیۆنزلیگ بەکاردێت

یوێفا بەفەرمی بڕیاری دا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی بڕیاری دا لە وەرزی داهاتووەوە سیستەمی ڤار لە چامپیۆنزلیگ بەکار بهێنرێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە نیۆن لە سویسڕا، یوێفا بەفەرمی بڕیاری دا لە وەرزی داهاتووەوە سیستەمی ڤار لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەکار بێت، لە جامی سوپەری 2019 لە ئیستەنبۆلیش ئەو سیستەمە لەلایەن یوێفاوە جێبەجێ دەکرێت.

یویفا بڕیاریشی داوە، لە یۆرۆی 2020 سیستەمی ڤار بەکار بهێنێت، بۆ وەرزی 2020-2021 هەمان سیستەم لە یارییەکانی یۆرۆپالیگیش بەکار دێت، دواتر لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021 سیستەمەکە بەکار دێت.

بۆیەکەمجار سیستەمی ڤار لە خولی ئوستڕالی بەکار هێنرا، هاوینی رابردووش لە مۆندیالی 2018 فیفا ئەو سیستەمەی لە یارییەکانی مۆندیال پەیڕەو کرد، ئێستاش خولەکانی سێریا ئەی، لالیگا و بۆندزلیگا ئەم سیستەمە جێبەجێ دەکەن، بەڵام هێشتا پرێمەرلیگ بڕیاری نەداوە سیستەمەکە بەکار بهێنێت.