"كاتی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومەت كراوه نییه"
بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێ داوای رێككهوتن له لایهنهكان دهكرێت
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیەنێـت "کاتێکی کراوەمان لەبەردەست نییە تا لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت بگەینە رێککەوتن". بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا، کابینەی نوێی حكوومەت پێکبهێنرێت. دوای پشووەکانی سەری ساڵیش گفتوگۆی لایەنەکان دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی گەڕی سێیەمی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت چاوەرێی کۆتای هاتنی پشووەکانی سەری ساڵە شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی لایەکان دەکاتەوە.
پێکهاتەکانیش چاویان لە دەرگایە تا پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانیان بکات، وەك پێشتر لەلایەن بەرپرسانی پارتی ئاشكرا كراوە، کابینەی نۆیەم بە بەشداری پێکهاتەکان پێکدەهێنرێت. لە گەری سێیەمدا شاندی دانوستانکاری پارتی جگە لە یەکێتـی و گۆڕان سەردانی پێکهاتەکانیش دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان24، ئەگەر لە گەڕی سێیەمدا پارتی لەگەڵ لایەنەکان نەگەیشتە رێککەوتن یەکێك لە سیناریۆکانی بەردەم پارتی ئەوەیە بە 50+1 دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و کابینەی نۆیەم پێکدەهێنێت، ئەو پۆستانەش بەر لایەنەکان دەکەوێت پڕناکرێنەوە تا لایەنەکان کاندیدیان بۆ دیاری دەكەن.
ھ.م